بارمتەی ۲۰۰ ملیۆنی لە بەرانبەر ئازاد کردنی کاتی چالاکێکی کرێکاری کورد

بەپێی راپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لەهەمبەر ئازادی کاتی چالاکێکی کرێکاری خوازیاری دانانی ۲۰۰ ملیۆن بارمتە بووە.

«فوئاد زەندی» چالاکی کرێکاری دانیشتوی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ۷ی رەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە مەدەنیەکانی ئیتلاعاتەوە لە نێو ماڵی خۆی دەست بەسەر دەکرێت و پاش لێکۆڵینەوە لە ژورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، دۆسیەی ناوبراو رادەستی دادگای شۆرشی ئەو شارە دەکرێت، بەپێی راپۆرتگەلی پەیوەندیدار، ئەم مەحکەمەیە لە بەرانبەر ئازادی کاتی فوئاد زەندی بڕیاری دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملیۆنی دەر کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان