بە پێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتونەتە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە رۆژی شەممە ۲۷ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتاوەتە سەر چەندین شوێن و کۆگای کۆکردنەوەی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان و پاش دەست بەسەرداکرنی کەلوپەلەکان گوشار دەخەنە سەر ئەو چالاکانە لەو بو هەڕەشەیان لێ دەکرێت لە ئەگەری درێژەدان بە چالاکییەکانیان دەست بەسەر دەکرێن.
هێزە ئەمنیەکان پاش دەست بەسەردا گرتنی برێکی بەرچاو لە هاوکارییە مرۆییەکان کە پێک دێت لە کەلوپەل خێمە، خواردەمەنی قوتوو، پێخەو و جلوبەرگ، هە مو ئەوکەلو پەلانە ئەگوازنەوە بۆ شوێنگەلێکی دیاری کراو و دواتر هەڕەشەی گرتن ئەو هاوڵاتییانەی کە خەریکی کۆکردنەوە و ناردنی هاوکارین ئەکرێت.
لە هەمان کاتدا دادستانی کرماشان داوای لە تەواوی دامودەزگا نیزامی و ئەمنیەتییەکان کدووە کە زۆر بە جیدی پێش لە هاتوچوی کەس یا کەسانیێک بگرن کە بە مەبەست دێنە ئەو ناوچانە.
جێگای ئاماژەیە کە هەمو هاتوچونەکان بۆ ناوسەرپێڵی زەهاو لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە وردی کۆنتڕۆڵ ئەکرێت.
ئەمە یەکەمجار نیە کە هەڵسوکەوتی وەها لە هەمبەر چالاکانی یاریدەری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەدی دەکرێت و چەندین کەس لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو چەشنە چالاکییانە گیراون و شوێنیان نادیارە و چەندین تڕۆمبێل خورادن و یارمەتی کۆکراوە لەلایەن خەڵکی سڤیلی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بەسەردا گیراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


