مردن لەخێوەتی بوومەلەرزەلێدراوان بەهۆی پڕوکان بەگاز

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۲۸ی خەزەڵوەر، لەشاری سەلاسی باوەجانی ژنێکی تەمەن ۶۰ ساڵ لەبوومەلەرزە لێدراوانی ئەم شارە بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن لەنێو خێوەت تووشی خەفەبوون بەگاز بوو وگیانی لەدەست دا.

جێگەی باسە کەچەندد ڕۆژ بەسەر بوولەرزەی ناوچەی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕیووە کەجگە لەو یارمەتییانەی کەلەلایەن خەڵکەوە نەبێ، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تائێستە هیچ دەسپێشخەرییەکی پێویست وخێرای وەکوو بەهاناوەچوونیخەسارپێگەیوان نەکردووە وتەنانەت ڕێگری دەکات لەگەیاندنی یارمەتییەکانی خەڵک وبەهۆی نەبوونی پێداویستی و لاوازی وکەمتەرخەمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم جۆرەقەیرانانەدا، خەسار ولێکەوتەکانی پاش کارەساتەکە پتر لە خودی کارەساتەکەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان