نەبونی هیچ زانیارییەک لەسەر چارە نوسی موحەممەد روبینا

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ مەودای ٨۰ رۆژ بەسەر دەست بەسەر کردنی شارۆمەندی کورد «موحەممەد روبینا» لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەشاری مەریوان تێدەپەڕێت و هیچ چەشنە زانیارییەک لە سەر چارەنوسی ئەم شارۆمەندە کورە لە بەردەستدا نییە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ موحەممەد روبینا پاش تێپەڕینی ماوەیەک لە دەستبەسەری لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بۆ ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەگواسترێتەوە و تا ئێستە بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە چاویان بە ناو براو بکەوێت و سەردانی بکەن.

ئەم شارۆمەندە دەست بەسەر کراوە خاوەن بنەماڵەیە و سێ منداڵی هەیە. هەروەها بنەماڵەکەی لە هۆی دەست بەسەر کردنی و چارەنوسی ناوبراو هیچ زانیارییەکیان لە بەر دەست نییە.

موحەممەد روبینا تەمەنی ۳٨ ساڵە و دانیشتوی گوندی چاڵی سووری سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوانە، ناوبراو لە دەورو بەری گوندەکە سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە کە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەست بەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: