بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتوەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارنامەیەک پەسەند دەکات

بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتوەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارنامەیەک پەسەند دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان :
لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی سێومی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بە زۆرینەی دەنگ ۸۳ دەنگی ئەرێ ، ۳۰ دەنگی نەخیر و ٦۸ دەنگی بێ‌لایەن بڕیارنامەیەک دژی پێشیلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە لایەن ئەو ناوەندەوە دەرکرا .

لە بڕیارنامەکەدا ئاماژە بە بەرفراوان بوونی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندا کراوە بۆ نموونە ڕێژەی زۆری لە سێدارەدان ، جیاوازی ڕەگەزی دژی ژنان ، نەتەوەکانی دیکە و کەمینە ئایینەکان و دەسبەسەری خۆسەرانە و بە لێشاو .

لەو کۆبوونەویەدا وڵاتان سەرەڕای ئیدانە کردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندا ، داواکاری زۆرترکردنی گوشار بوون لە سەرکۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی پابەند بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جێبەجێ کردنی بڵێنە نێونەتەوەیکانیەوە .

جێگای ئاماژەیە کە ئەم بڕیارنامە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکاندا دەخرێت دەنگدانەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان