بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیدارەی چاودێری بەسەرشوێنە گشتییەکانی پارێزگای فارس هۆی نائێرانی بوون وکوردی بوونی وشەی “ژیـــنا” لەناونانی لەسەر یەکەیەکی پیشەیی ڕێگری کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،لەڕوانگەی ئەوانەوە کوردەکان بیانی وزمانی کوردی زمانێکی ئێرانی نییە.ئەمە لەکاتێکدایە تائێستە چەنددین وشەی ڕەسەنی کوردیان بەئاشکرا دزیووە ووەکوو وشەو وناوی فارسی لە فیلم ودیکۆمێنت و ڕۆژنامە وکێیبەکانیاندا بەناوی خۆیانەوە بڵاویان کردۆتەوە وتەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ناوی زۆربەی گوند وچیاو کانیاو وشوێنە مێژووییەکانیان گۆڕیووە وتاپۆیان کردووە وبەپێی زەمەن هێدی هێدی ناوە کوردیەکەی لەبیر دەچێتەوە وئەو ناوەی ئەوان لەسەریان داناوە جێگیر دەکرێ.
جێی ئاماژەیە بەپێی ئەوەی زمانی کوردی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغەیە وخوێندن ونووسین وتاپۆکردن بەو زمانە یاساغە وهەربەو پێیەی هەموو دامو دەزگاکان حکوومین،لەو ڕێگەوە هەوڵ دەدرێ ڕەسەنایەتی کەلتووری ناوچە کوردستانیهکان لەنێو زمانی فارسیدا بتوێننەوە وئەمەیش لەخۆیدا بەواتای توانەوە وئاسمیلاسیۆنی کەلتووری ونەتەوەیی کورد دێتە هەژمار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان