پۆلیسی سۆید هێرشی کردە سەر ئارین تی‌ڤی

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان,  ئەمڕۆ ۱٦خەزەڵوەر پۆلیسی سۆید هێرشی کردە سەر ناوەندی ئارین تی‌ڤی لەو وڵاتەدا و کارمەندانی ئارین تی‌ڤی لە ژورێکدا دەسبەسەر کردوە .

بە پێی ڕاپۆرتەکە ، پۆلیسی سۆید ڕاگەیاندوە کە لە لایەن دادستانی فەرمانیان پێکراوە کە هێرش بکەنە سەر ئەو تەلەفزیۆنە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی گوتەی یەکێک لە کارمەندانی ئارین تی‌ڤی ، پۆلیسی سۆید هیچ بەڵگە و نامەیەک کە لە لایەن دادستانی ئەو وڵاتە بڕیاری هێرشی تێدا بێت، بە کارمەندانی ئەو ناوەندە راگەیاندنە نیشان نەدراوە .
لە درێژەدا ئەو کارمەندە دەڵێت ؛ لە لایەن پۆلیسەوە هێڵی ئینترنێت و تەلەفوونی ئەو ناوەندە بچڕاوە و هەموو کارمەندان لە ژوورێکدا دەسبەسەر کراون .

پۆلیس سۆید بە جلوبەرگی مەدەنیەوە هێرشیان کردوە و لە ساڵۆنی خواردنی ئەو ناوەندە دەستیان کردوە بە نوسینی ناوی کارمەندانی ئەو تەلفزیونە و هەر وەها خەریکی پشکنینی دوو قاتی ئەو بینایەن و درگای ژوورێکیان بە بیانوی پشکنینەوە شکاندوە .
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا ئیزن بە کارمەندانی ئەو تەلەفزیۆنە نەدراوە کە کاری ڕۆژانەی خۆیان دەست پێکەن.

تەلەفزیۆنی ئارێن میدیایەکە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە وڵاتی سۆید ماوەیەکە کە دەستی کردوە بە وەشان برنامەکانی .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان