بەرداوامی دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتیێکی مەهابادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ تێپەڕێ کردنی سزای یەک ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد کرا .

ناوەندی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەوە رایگەیاندووە کە ” ئیسماعیل بۆکانی ” ڕۆژی شەممە ۱۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بۆ تێپەڕکردنی یەک‌ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان کە لە لایەن دادگای شۆرشی ئێرانەوە بەسەریدا سەپاوا بۆ بەندیخانەی مهاباد ڕەوانەکراوە.

بە پێی وتەی یەکێک لە نیزیکان ئیسماعیل بۆکانی ، ناوبراو یەکەی گەڵاوێژی ۱۳۹٦ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش دە ڕۆژ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە ، لە لایەن دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد بە بێ ئەوەی مافی گرتنی پارێزەری هەبێت بە تۆمەتی ” هاوکاری یەکێک لە پارتە کوردیەکان ” بە ۱ ساڵ و ۱ ڕۆژ زیندان سزا درا .

 

جێگای ئاماژەیە هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیێکی دیکە بەناوی موحەمەد موحەمەدی کە حەوتەی پێشو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرابو دوای ئەوەی کە دادگا بریاری ئازادکردنی لە بەرواری یازدەی خەزەڵوەر داەدات. ئیدارەی ئیتلاعات دوای ئەوەی کە ناوبراو لەژێر ئەشکەنجەدا دەست و لاقیان شکاندووە،ئازادی دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان