بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ ۱٥ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی، چوار بەندکراوی سزا دراوە بە ئێعدام، بۆ جێبەجێکردی سزاکەیان گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسیەکان.
بەرپرسانی بەندیخانە بە بنەماڵەی ئەم چوار بەندیەیان راگەیاندووە کە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە جێبەجێ دەکرێت.
ناسنامەی ئەم چوار بەندکراوە کە بە تاوانی مادەی هۆشبەر ئەو سزایەیان بەسەردا سەپاوە، لە لایەن تۆری مافی مرۆڤی کوردستان بەم شێوە راگهیندراوه «حەسەن باشووکی، ئەسغەر رەنجبەر، هدایەت شێرزاد وعەلی زارعی».
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان