هەواڵەکان

پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵی بەڕێوەبەری دەبەپە لە ئامەد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پۆلیسی تورکیا لە ئامەد باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەری پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و خۆی و دایکی و براکەیان دەستگیرکرد.

ناوەندی رۆژنیوز لەم بارەوە دەنوسێت کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە گەڕەکی باخلاری ئامەد هێرشیان کردە سەر ماڵی زۆزان ئاکبۆغا، بەڕێوەبەری دەبەپە و خۆی و شوکران ئاکبۆغای دایکی و وەڵات ئاکبۆغای برایان دەستگیرکرد.

ڕاگەیەندراوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو خێزانەدا بە چەک هەڕەشەیان لێکردوون و و بێڕێزییان پێکردوون.شوکران، ئاکبۆغا دایکی خێزانەکە پاش دوو کاتژمێر ئازادکراوە، بەڵام زۆزان ئاکبۆغا و وەڵات ئاکبۆغا نێردراون بۆ بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بەرزاییەکانی بەربەزێن لە باشووری کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە تۆپباران کرا

گیراوانی سیاسی باکووری کوردستان دوایی کۆتایی هێنان بە مانگرتن مەسمووم بوون

هادی کەمانگەر زیندانی بەسەردا سەپێنرا