بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کاتژمێر ۷ی سەرلەبەیانی ئەوڕۆ یەکشەممە ۱٤ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرا لەەیوان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان ودەستیان دایە کۆکردنەوەی دیش وئانتێنی سەتەلایتەکان.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەرماڵی هاوڵاتیانی گەڕەکی چوارباخ ودیشوئانتێنی سەتەلایتەکانیان کۆ کردنەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی لەوەرگرتنی زانیاری ڕاست وناردنی ئەو ڕووداوانەی بەهۆی ناڕەزایەتیان دەکەونەوە، شێوازی جۆراوجۆر دەکار دەگرێ. لەم پێوەندییەدا دەست دەداتە کۆکردنەوەی ئانتێنی سەتەلایتەکان یان ناردنی شەپۆلی پاڕازیت.
هەندێ جار دوابەدوای ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی خەڵک لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕێی ئاڵۆزکردنی هێڵی ئینتەڕنێت وبڕینی پێوەندی تلەفوون وموبایل، ڕێگری لەناردنی ئەو ڕووداوانە بۆ تۆڕە هەواڵگری وپێگەیەنەرەکان دەکات.
کۆمەڵەی مافـــی مــرۆڤی کوردســــــــــــتان