چوار زیندانی بۆکانی بە دوورخستنەوە بۆ شاری ئێرانشار مەحکووم کران

KMMK :

یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی مەنسووت شاربان، ئەژدەر( هەژار) عەباسی، هیوا قوربانی ئوقدەم و محەممەد ئەلیاسی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد بە دوورخرانەوە بۆ شاری ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان مەحکووم کران.

بە پێی بەڵگەو ڕاپۆڕتەکان، دادگا بە پشتبەستن بە ماددەی ٢٨٢ لە یاسای سزا ئیسلامییەکان و بە لەبەرچاو گەتنی ماددەی ٢٨٣ و ٢٨٤ لە یاسای سزا ئیسلامییەکان، مەنسوور شاربان و ئەژدەر عەباسی بۆ ماوەی ٥ ساڵ و هیوا قوربانی ئەقدەم و محەممەد ئەلیاسی بۆ ماوەی سێ ساڵ دوور خستنەوە بۆ شاری ئێرانشار مەحکووم کردووە.

لە حوکمەکەدا هاتووە کە ئەم دەنگە بە ئامادەیی کەسەکانەوە بووە و ماوەی بیست ڕۆژ مۆڵەتی ئەنجام وەرگرتنی لە دیوانی باڵای وڵات هەیە.

ئەم چوار هاوڵاتییە کوردستانییە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی، لە زیندانی ئێران لە شاری مەهاباد بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوازران و دواتر بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوون.

شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی، محەممەد ئەلیاسی کوڕی مستەفا و هیوا قوربانی ئەقدەم کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی قەرەگڵ سەر بە شاری بۆکان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

مەنسوور شاربان کوڕی عەلی خەڵکی گوندی برایم ئاوا و ئەژدەر عەباسی کوڕی مەحیەدین خەڵکی گوندی گوگجی سەر بە شاری بۆکان ـیش هەر بەم تۆمەتە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *