نامەی هاوبەشی زانیار مورادی و سەعید شێرزاد بۆ پشتگیری لە موحەممەدی نەزەری

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ «زانیار مورادی» بەندکراوی سیاسی کورد و «سەعید شێرزاد» بەندکراوی چالاکی مافی منداڵانی کار و سەر شەقام بە نوسێنی نامەیەکی سەر ئاوەڵا سەبارەت بە کۆمەڵگای کوردستان وچالاکانی سیاسی ومەدەنی خوازیاری پشتگیری لە «موحەممەدی نەزەری» بەندکراوی سیاسی مان گرتوی کورد کە نزیک بە سێ مانگە مانی گرتووە لە خواردن، خوازیاری هەوڵی چڕ وگشتی بۆ دەرباز کردنی گیانی موحەمەد وپێشگرتن لە هەر چەشنە روداوێکی نەخوازراو بوون.

جێگای ئاماژەیە کە: زانیار مورادی لە مانگی گەلاوێژی ۱۳٨٨ی هەتاوی لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە لەگەڵ لوقمان مورادی دەست بەسەر دەکرێن ولە ساڵی ۱۳٨۹ی هەتاوی بە ئیتیهامی شەڕ لەدژی ئیسلام و پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردی، سزای سێدارە لە شوێنی گشتی بەسەریاندا دەسەپێت و سەعید شێرزاد لەدایکبوی ۱۳٦٨ی هەتاوی لە شاری کرماشان ئەندامی کۆمەڵەی بەرگری لە منداڵانی کارو سەر شەقامی وچالاکی سیاسی بە ئیتیهامی (کۆبونەوە وهەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوایەتی) بە پێنج ساڵ بەندیخانە سزادەدرێت کە لەناڕەزایەتی دژ بە هەڵسوکەوتی نامرۆیانە لەگەڵی دەست دەداتە مانگرتن لەخواردن.

دەقی نامەکە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە کە بەم شێوەی خوارەوەیە.

ئەمڕۆ هەشتادوهەشت رۆژ لە مانگرتنی بەندکراوی سیاسی موحەممەدی نەزەری تێدەپەڕێت. ئەو کە پتر لە ۲۴ ساڵ لە بەندیخانەکانی ورمێ، مەهاباد و رەجایی شار بەسەر بردووە ولەم ساڵانەدا باوک، دایک وبراکەی لە دەست داوە، رۆژ بە ڕۆژ تەنیاتر و بێکەست بووە، لەم ساڵانەدا چاولێگەری تەنیایی و بێ کەسی ئەو بووین کە کەسێک دەنگی بێدەنگی موحەممەد نەبووە، موحەممەد ۲۴ ساڵ لە باشترین رۆژەکانی لە ئاسۆی سەراگومی لە پشتی مێڵە و دیواری نابەرابەری بەندیخانە تێ پەڕاندووە.

لە رۆژی ٨ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ دا لە ناڕەزایەتی بۆ نەبونی پرسینەوەی دۆسیەکەی برسیەتی بە زۆرەملی بە گیان کڕی و بەشێوەیەک که تا ئەمڕۆ ئێمه هاو بەندکراوانی چاولێگری گیان لە دەست دانی هێدی هێدی ئەوین لە ماوەی ئەم ٨٨ رۆژەدا، لەوانەیە لە خۆتان بپرسنەوە کە ٨٨ رۆژ برسیەتی بۆ چی و بە چ بەهایەک وهەڵتاوێنی هەر وڵامێک بەدەر لە ئازادی  پاش ۲۴ ساڵ بۆتان دژوار بێت.

بەڵام خواستی ئەو نە ئازادییە ونە مۆڵەت بەڵکو بەڕێوە بردنی مادەی ۱۰ی یاسای تەمێکاری ئیسلامی هەڵبژێردراوی ساڵی ۱۳۹۲ یە کە ئەو مافی ئەوەی دەدرێتێ تاکو دۆسیەکەی بکەوێتە ژێر پیاداچونەوە ودیسان بڕیاری لەسەر بدرێتەوە، بەڵام دەستەکانی شاردراوەی دەسەڵات و هێمنی لە بەڕێوەبردنی ئەم مادەیە پێشگیری دەکەن و ئەویاسایەی کە دەبا چوارساڵ و نیو لەوەو پێش رزگاری بکردایەت.

ئێوە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایتی کوردستان کە مێژوتان مێژویەکە پڕ لە مرۆڤایەتی و سەربەرزی چیتان بەسەر هاتووە کە بێدەنگیتان لەسەر لێوان هەڵبژاردووە؟ داخۆ ئێوە بەم بێدەنگی تاوانباری گیان لە دەست دانی هێدی هێدی موحەمەدن و سبەی روژ ئەتانهەوێت هاو زوانەکەتان بدەنەوە بە نێوچاوانی خەڵکانی تر و وێژدانتان بەم بێدەنگییە لە کوێی مێژودا دادوەری دەکەن کە بەم شێوەیە خۆتان کردوەتە خەو؟ بیر لەوە ناکەنەوە کە رۆژێک بێ شەرمی ئەم بێدەنگییە ناحەزە مێژوی ئێمە موحاکیمە دەکات؟ بەداخەوە خۆمان وابیر دەکەینەوە کە تابە ئەمڕۆ هیچ شتێک جگە لەمە نەبووە.

زوانی زرپمان لە ئێوە چاوەڕوانی لێبوردەیی نییە جگە لە پاڕاندنەوەیەک لە ئێوە کە دەنگی بێدەنگی ۲۴ ساڵ بەندکردنی موحەمەدی نەزەری بن و دەنگی بێ کەسی وتەنیایی و٨٨ رۆژ برسیەتی، نەهێڵین لە بێ کەسی و بێ دەنگی ئێمە لە پاڵی گۆڤان نشینەکان رادەستی گۆڕستانی بۆکان بێتەوە، گیان لەدەست دانی مرۆڤێک بە هۆی بێدەنگی، گیان لە دەست دانی مرۆڤایەتییە.

۹٦/۸/۳ بەندیخانەی رەجایی شار
سەعیدی شێرزاد-زانیار مورادی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: