KMMK:
سێشەممە ۱۴ ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی، ۹۵ قووتابخانەی کرماشان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بەرفراوانتر کردن و پەڕەپێدانی گردبوونەوەکانی ناڕەزایی دەربڕینی مامۆستایان بەشداری ئەو مانگرتنە بوون.
ئەو مانگرتنانە لە کاتێک دا سێهەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕدەکا کەپێشتر ئەمیر عەلی نیعمەتووڵڵاهی جێگری وەزیری پەروەردە و فێرکاری حکومەتی ئێران لە لێدوانێکی نابرپرسیارانە لەسەر مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان ووتبووی : گردبوونەوەکان کەم بوونەو ئەوە جێگەی دڵەڕاوکێ نییە ، بەڵکوو هەبوونی شتێک لە وێنەکانی گردبوونەوەکان دا هەبێ کە هەڕەشەی لە مامۆستایان کردبێ.
۹۵ قووتابخانەی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەرفراوانتر کردن و دڕێژەپێدانی مانگرتن و گردبوونەوەکان خوازیاری هەڵسوکەوتێکی کردەوەیی لە لایەن دەوڵەتن لە هەمبەر ئەو ئەرکانەی لە بەرامبەر بەپێدانی مووچە بە مامۆستایان، قووتابیان و … هەیەتی.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


