شوێنی زانست وپەروەردە بەبێ هەبوونی تەندرووستی «بهداشت»

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: قوتابخانەکانی گوندەکانی سەربە شاری چرداول لەڕوانگەی تەندرووستی وپاک وخاوێنی وئاودەسخانەییەوە نەگونجاو و بۆکەڵ لێوەرگرتن نابێ وئەمەیش کێشەی زۆری بۆ قوتابیانی ئەم گوندانە پێک هێناوە.

خەڵکی ناوچەکە لەمەڕ دۆخی تەندرووستی قوتابخانەکانی هێلیلان، زەردەڵان، گوندی پیازئاوای سەربە شاری چرداولی پارێزگای ئیلام ناڕازین و ڕایان گەیاندووە بەرپرسان بۆ چارەسەری ئەم کێشانە تائێستە هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکیان نەکردووە.

بەپێی ماددەی ۲ی ئیزن نامەی تەندرووستی شوێنی قوتابخانەکان؛ شوێنی تەندرووستی بەڕادەی هەر قوتابییەک دەبێ لەپێش چاو بگیردرێت. لەبڕگەی ۳ی ماددەی ۲۰ی هەمان ئیزن نامەدا هاتووە. کەڵک وەرگرتن لەخاوێنکەرەوەی تراو (صابون مایع) لەئاودەستخانەکان پێویستە کەباشتر وایە لەڕێی قوتوی دابەستراوی سابوونی شل بە ڕاکێشانی لوولە جێبەجێ بکرێت. لەم قوتابخانانە تەنانەت ئاودەستێک کە بتوانی کەڵکی لێوەربگری بوونی نییە چ بگات بەوەی قوتووی سابوونی شلی بۆ دابنرێت.

یاساکان بۆ جێبەجێکردن گەڵاڵە کراون بەڵام لەقوتابخانەی گوند وشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ نوژەنکردنەوەی قوتابخانە داڕوخاوەکان یان دابین کردنی شوێنی بیهداشتی دیاری کراو لە ئیزن نامەی تەندرووستی قوتابخانەکان دەسپێشخەرییەکی کارامە نەهاتۆتە ئاراوە.

بەشی هێلیلان یەکێک لە ناحییەکانی سەربە شاری چرداول لەپارێزگای ئیلامە کەلەدوو گەورەدێی هێلیلان و زەردەڵان پێک هاتووە وبەپێی ئاماری ساڵی ۱۳۸۵ پترلە ۱۵ هەزارکەسی حەشیمەت هەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان