بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ چارەنوسی ۳ دەستبەسەر کراوی کورد بەناوەکانی “ئیقباڵ قوبادی” و “کیومەرس نەدیمی” و “هیوا نەدیمی”پاش مانگو نیوێک تێپەڕین بەسەر دەستبەسەر کردنیان نادیارە.
ناوبراوان لە رۆژی چوارشەممە ۱۵ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردیەکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر دەکرێن.
پاش یەک مانگ و نیو و سەرەڕای هەوڵ و تێکۆشانی بنەماڵەکانیان بۆ دەست کەوتنی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەندامانی بنەماڵەکانیان هیچ وڵامێکیان دەست نەکەوتووە و پێیان وتراوە هیچ زانیارییەکمان لە سەر ناوبراوان نییە وشوێنیان نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان