پەلامارو لێدانی قورسی ۵ زیندانی کورد لەلایەن زیندانیانی تاوانە مەترسیدارەکان وبەرپرسانی زیندانی ورمێ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی ۲۶ی ڕەزبەری ئەوساڵ ۵ بەندکراوی سیاسی وبیروباوەڕی کورد کەلە بەندی ۱ی دەروون دەرمانی زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگیراون لەلایەن دەیان کەس لەزیندانیانی تاوانە پڕ مەترسییەکان وبەرپرسانی زیندان کەوتنە بەر پەلامار ولێدانی گران وپاشان ڕاگوازران بۆ ژوورە تاکە کەسییەکان.

بەگوێرەی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، «ڕۆژی سێ شەممە ۲۵ی ڕەزبەر، ۵ زیندانی سیاسی وبیروباوەڕی کورد بە ناوەکانی کامران شێخە، خوسرەو بەشارەت، ئەنوەر خزری، ڕامین روزبان وسیامەک ئەشرەفی کەلەبەندی ۱ی دەروون دەرمانی ڕاگیراون بەهاندانی بەرپرسانی زینداا و نووسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات لەلایەن نێزیک بە٤۰ زیندانی تاوانە پڕ مەترسییەکانای ئەم بەنددە هێرشیان کرایە سەر وبەگرانی کەوتنە بەر پەلامار ولێدان.»

گوتراوه‌؛ لەسەر داوای بەرپرسی زیندان دوو کەس لەزیندانیان، کامران شێخە وئەنوەرخزری بەهۆی ئەم لێدانەوە سەر ودەستیان بریندار بووە لەمەڕ نەمانی ئاسەواری لێدانەکەوە لەژوورە تاکەکەسییەکان ڕاگیراون وسێ زیندانییەکەی دیکە گەڕێنراونەتەوە بۆ ناوخۆی بەندەکەیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــــــــتان

%d bloggers like this: