تەقینەوەی مین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەمدیسان قوربانی لێکەوتەوە

 بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “نەجمەدین قادری” گەنجێکی ۲۸ساڵ تەمەنی دانیشتووی شاری بانە لەناوچەی سنووری ئەو شارە(ساردئاو) ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۱ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لەشەڕی ئێران وعێراق پێیەکی خۆی لەدەست دا.
جێگەی باسە پاش دو ده يه و نیو لەکۆتایی هاتنی شەڕ هێشتا مینە بەجێماوەکان قوربانی دەخەنەوە. ئاماری قوربانیان لەنیوەی یەکەمی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۲۳کەس بووا کەلەم ڕێژەیە ۳کەس کوژراو و۲۰کەسیش بریندار کە منداڵێکی ۱٤ساڵ تەمەن و۳کڵبەریش لەنێو قوربانییەکانە.
ئێران لەواژۆ کردنی گرێبەستی (ئاتاوا)خۆ دەبوێرێ وگرنگی وبایەخێک بەڕۆژی جیهانی ناسینی مەترسییەکانی مین وپرۆگرامی بەردەوام بۆ وشیارکردنەوەی خەڵک نادات ، وتا دواڕادە لەم ناوچە مین ڕێژکراوانە بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ کۆڵبەران کەڵکی وەرگرتووە وئەم ناوچانەی وەکوو قەڵغانێکی بەرنگاربوونەوە لە سنوورەکان دەزانێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان

%d bloggers like this: