سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ هاوسەرۆکێکی شارەوانی “وان”ی  لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مروڤ کوردستان ،داواکاری گشتیی تورک داوای سزای ۷ بۆ ١٥ ساڵ زیندانیی کرد بۆ ڕۆژبین چەتین، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئەدرەمیتی سەربە گەورە شاری وان.

ئەمڕۆ، دانیشتنی دادگای ڕۆژبین چەتین، هاوسەرۆکی شارەوانی ئەدرەمیت-ی سەر بەشاری وان-ی باکوری کوردستان لە دادگای سزای قورسی شاری وان بەڕێوەچوو و داواکاری گشتیی تورک تێیدا داوای ۷بۆ ١٥ ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو کرد.

داواکاریی گشتی تورک ئەو سزایەی بە تۆمەتی ئەندامبوونی ڕێکخستنی قەدەغە بۆ چەتین داواکردووە.

ڕۆژبین چەتین لە دادگاکەدا ئامادە نەبوو، بەڵام پارێزەرەکانی لە دانیشتنی دادگاکەدا ئامادە بوون .

لەکۆتایی دانیشتنەکەدا، بڕیاردرا کە دانیشتنی دواتری دادگاکە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ١ی ٢٠١٨ ئەنجام بدرێت.

کۆمەڵەی مافی مورڤی کوردستان

%d bloggers like this: