دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووسێکی کورد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە شاری ســـنە ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەستبەسەر کـــرا.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کاری ڕۆژنامەنووسێکی کورد بەنێوی “فەرهـــــــاد هادی” و بە شوێنێکی نادیاریان برد.

“فەرهــــاد هــــــادی” سەرنووسەری حەوتوونامەی “دەنگی کوردســــــــــــتان”ە کە بەهردوو زمانی کوردی و فارسی لەشارەکانی ئەو پارێزگایە بڵاو دەکرێتەوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان

%d bloggers like this: