۲٤ فەقەرە خۆکوژی ژنان لە شەش مانگی ڕابردوودا ــ ئەمجارەیان لەشاری سەقز

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بڕوواری ۱٥ ی ڕەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوییدا ژنێک لە شاری سەقز ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەستداوە .

لە ڕاپۆرتەکەدا وێڕای ئەوەی هۆکاری ئاگر لە جەستەبەردانی ئەو ژنە نەزانراوە بەڵام دەرکەوتوە ناوی فرمێسک ئەحمەدزادە خێزاندار و خاوەن ۲ منداڵ بوە .

لە سەرتای ساڵی ۹٦ی هەتاوییەوە تا ئەمڕۆ بە پێی ئامارەکانیkmmk ۲٤ ژن و ۲٦ پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەشێوەی جۆراوجۆر خۆکوژییان کردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: