کوژران و بریندار بوونی ۲ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی شەمە ۱٥ی ڕەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی لە ناوچەی بەمۆ سەر باشارستانی سەلاس و باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، کارمەندێکی مین هەڵگرتنەوە بە ناوی «براتی» خەڵکی مەشهەد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست داوە و کەسێکی تریش بریندا دەبێت.

بە پێی هەواڵەکە هەردوو کەسی قوربانی ئەو ڕووداوە لە کارمەندانی مین هەڵگرتەوە بوون کە لە کێڵگەی مینەچێنراوەکانی شەڕی عێراق و ئێران لە کاتی هەگرتنەوەی مین توشی ئەو ڕووداوە بوون.

لە شەڕی عێراق و ئێراندا نزیک بە ۲۰ ملیون مین لە جوغڕافیای سیاسی ئێراندا چێنراوە کە لەو بڕە لە نێوان ۱۰ بۆ ۱٥ هەزار میلون مین هێشتا لە ناوچە سنوورییەکانی ئیراندا ماون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: