بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان فەرمانداری هەنگی سنووری شاری ماکۆ کوتی:
سنوور پارێزانی خاڵە سنوورییەکان لەماوەی ۷۲کاتژمێری ڕابردوو بەهەوڵ وتێکۆشانی بێ وچان وشەو ڕۆژی خۆیان لەهێڵی سنووری وبە گرتنی ڕێڕەوەکان توانیویانە ۲۱۱کۆڵبەر وکاسبکار دەسبەسەر بکەن و دەست بگرن بەسەر ماڵەکەشیاندا.
هەروەها لەدرێژەدا دەڵێ:لەدەسکەوتەکانی سنوورپارێزان لەڕۆژانی تاسوعا وعاشورادا ،دەستبەسەرگرتنی ٤۲۶دانە جگەرەی قاچاخ و۷۲۰لیتر ماددەی سوتاندن.ولەکۆتایشدا (حاجی زادە)ئاشکرای کرد کەلەچوارچێوەی ئەو چالاکیانەدا ماشێنێک ودوو ئێستر گیراون وکوتی بەپێی بەراوردی کارناسان ئەو کەلووپەلەی دەستی بەسەردا گیراوە ۶۵۰ملوێن قەران نرخیەتی.
جێگەی باسە پاش ئەوهەموو بێکاری وهەژاری ونگریسیەی کەلەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەرخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێنراوە زۆربە شانازییەوە باسی گرتن وکوشتن وماڵوێرانییەک دەکات کەبۆخۆی سەرچاوەکەیەتی وهەموو پێشێلکارییەکان لەلایەن سیستەمی داپڵۆسینەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەڵاڵە دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان