دۆخی نالەباری خویندنی منداڵان لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دۆخی نالەباری خویندنی منداڵان لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
لە قوتابخانەی دواناوەندی کچانەی “سەبا” لە شاری “گوگتەپە” لە نیزیکی شاری مهەباد لە پارێزگای ورمێ لە دۆخێکی نالەباردایە و بە هۆی کەمی و نەبوونی پێداویستی سیستەمی پەروەردە منداڵان ناچارن بە بێ مێز (میز و نیمکت) لە سەری زەوی دانیشن و درێژە بە خویندن بدەن، ئەمە لە حاڵێکدایە کە شار گەلی تازە سازکراو دەبێت هەرجۆرە پێداویستیەکیان بۆ ترخان بکرێت مخابن شاری تازە سازکراوی” گوگتەپە ” لە پێداویستیگەلی سەرەتای بێ بەهرەیە و تەنانەت منداڵانی قوتابخانەکان لە دۆخێکی نالەباردا درێژە بە خویندن دەدەن .

کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای هەڵاوردویی لە کوردستاندا بە سیاسەتێکی تایبەت و بە سازکردنی شارگەلی نوێ هەوڵی چۆڵکردنی گوندەکانی کوردستان دەدات ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ شارگەلی تازە سازکراو هیچ جۆرە پێداویستیەک دابین ناکرێت و لە هەمان کاتدا باجی شار نشینی لە شاڕۆمەندان لە خەڵک وەردەگیرێت و بۆ قوتابیانیش بە هەمان شێوە بە زۆرەملی پارە وەردەگیرێت بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە پێداویستیەکی خویندنیان بۆ فەراهم بکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان