کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زانیوێتی کە ئەوڕۆ دووشەممە ۳ی ڕەزبەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ، ٤ هاووڵاتی بەمەبەستی لە سێدارەدانیان، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو گرتووخانەیە گوێستراونەتەوە.
۱ ـ نایب عەبباسپوور خەڵکی ورمێ
۲ ـ قادر محەممەد حەسەنی خەڵکی بوکان
۳ ـ موسلیم تەمرخانی
٤ـ جەواد خەیری
ئەو چوار هاووڵاتییەن کە بەتاوانی کوشتنی بە ئەنقەست، سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و پێدەچێ لە ڕۆژانی داهاتوودا لەسێدارە بدرێن.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ۶ مانگی ڕابردوودا هەتا ئێستا زیاتر لە ۳۷ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ ئێعدام کراون و لە ئەگەری لە سێدارەدانی ئەو ۴ هاووڵاتییە، ئەو ڕێژەیە بۆ ۴۱ کەس بەرز دەبێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستـــــــــــان