هەواڵەکان

کرانەوەی قوتابخانەکان و دۆخی نالەباری تاکە قوتابخانەی باشماخ 

بە پێی وێنە و هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە بەرەبەری کرانەوەی قوتابخانەکان و سەرەتای ساڵی نوێ خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دۆخی بینا و وانەکانی زۆرێک لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپیدایە.

بە گوێرەی وێنەو هەواڵەکە گوندی ٥۰۰ ماڵەی باشماخ سەربە شاری دێولانی ناوچه‌ی لیلاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خاوەنی یەک قوتابخانەیە و مەرجەکانی تەندروستی و پاک و خاوێنی بە قوتابخانەو ئاودەستەکانەوە دیار نییە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەش کە منداڵان بۆ ئاوی خواردنەوەش دەبێت هەر لەو ئاودەستانە کەڵک وەردەگرن و دیارە بەو حاڵەوە ئەگەری سەرهەڵدانی جۆرەکانی نەخۆشین چەندە چاوەڕێی منداڵان دەکات و نەبونی ئاودەستی پاک و خاوێن بەتایبەت بۆ کچان خوڵقێنەری کام نەخۆشینی نەبیستراو و نەدیتراو دەبن.

گۆندی باشماخ سه‌ربه‌شاری دێولان له‌ پارێزگای سنه,‌ به‌ پێی سه‌رژمێری ساڵی ۱۳۸۵ی هه‌تاوی نزیک به‌ دوو هه‌زار دانیشتووی هه‌یه‌.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

Related posts

دەرکردنی ۱۰۶کارمەندی شارەوانی لەشاری”ئاگری”باکووری کوردستان

ئیسماعیل سووڵتان‌ئابادی دوای ‌‌23 ساڵ مانەوە لە زیندان، لە سێدارە درا

ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا