دەسبەسەری دوو کاسبکاری کور لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتـــــــــوو بەکۆمەڵـــــەی مافی مرۆڤـــی کوردستان: ئەوڕۆ ۲۹ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ناوبەری مەهاباد ـــ ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ماشێنی کاسبکارێکی کوردیان ڕاوەستان.

ئەم کاسبکارە کوردە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا وهەموو کەلوپەلەکانی ناوماشێنەکەی کە بریتی بوو لە پۆشاک وجلوبەرگ وکەرەستەی خۆجوانکردن لەگەڵ ماشێنەکەی دەستیان بەسەردا گیرا.

لەلایەکی ترەوە، لەڕێگەی ناوبەری شارەکانی مەهاباد ــ میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ماشێنێکی کاسبکارێکی کورد لەجۆری نەیسان پێشی پێگیرا کەلووپەلی نێو ماشێنەکە کەهی چێشتخانە بوو دەستی بەسەردا گیرا.

هەروەها بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کاسبکارە دەسبەسەرکرا وماشێنەکەیشی دەستی بەسەردا گیرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

%d bloggers like this: