بەدواداچوونەکانی ئەو کەسانەی کە یەکەکانی (مسکن مهر) یان کڕیبوو لەشاری سنە بۆئەنجامی دواهاتی کارەکانیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی گرووپێک لە کڕیارانی (مسکن مهر)ی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەتا سەردانی پارێزگا وپاشان سەردانی ئیدارەی ڕێگەوبان وشارسازی ئەو شارەیان کرد وخوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونی (مسکن مهر) پترلە ۶ ساڵە چاوەڕێی خانووەکانی خۆیانن بەڵام تائێستە بێ دەرنجام ماونەتەوە.

جێگەی باسە یەکەکانی نیشتەجێبوونی مێهر گەڵاڵەیەک بوو بۆئەوەی توێژە هەژار وکەم داهاتەکان ببن بەخاوەنی خانووبەرە کەبەپێی چۆنیەتی گەڵاڵەکە، دەوڵەتی بەپێدانی زەوی مفت لەهەوڵی گەشەپێدانی خانووبەرەدا بوو ئەم گەڵاڵەیە پاش هەڵکشانی زۆری نرخی شوێنی نیشتەجێبوون لەئێراندا هاتە ئاراوە.

جێی ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێنانە ئارای ئەم گەڵاڵانەوە نەتەنیا یارمەتی چینی هەژاری نەدا بەڵکوو لەخۆیدا بەسازکردنی تاقم وگرووپی سەربەخۆی هەم نرخەکانی بردە سەرەوە وهەمیش ئاستی چۆنییەتی ساز کردنی دابەزاند ولەو نێوەندە پارەی خەڵکی بەزۆری لەلایەن ئەو گرووپە بەناو یارمەتی دەرەوە خوردراو وپاش ساڵانێک هێشتا زۆرینەی کڕیاران نەگەیشتوون بەدەرنجامی هەوڵەکانیان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستــــــــــــان

 

%d bloggers like this: