بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ ۲۶ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی بکوژی ژنێکی ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە کەسی بکوژ ناوی(س.د)یە وکوژراوەکەیش ناوی(ف.ن)یە و لە بواری مودەڕیس بەرانبەری (بونیادی ۱۵ی جۆزەردان) لەشاری ئیلام جێبەجێ کرا.
جێی ئاماژەیە ئەو پیاوە بکوژە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو ئەو ژنەی کوشتووە. جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێڕەو کردنی سیاسەتی توندوتیژی لەئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێی بنەبڕ کردنی تاوان ،توندوتیژی وڕۆحییەتی هۆڤیەتی پەرە پێدەدا ومژاری مردن وکوشتن وخنکاندن ئاسایی دەکاتەوە وبەشێوەیە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لەهەمووچین وتوێژەکانی کۆمەڵگا دەکات کە ئەنجامەکەی نەتەنیا توندوتیژی وکوشتنی کەم نەکردۆتەوە بەپێچەوانە گەشە وبرەوی پێداوە وهیچ پرۆگرامێکی گونجاو وکۆمەڵگایی بۆ بنەبڕکردنی ئەم تاوانانە بەدەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان