وێرایی بەرزراگرتنی یادی شەهید دکتور شەرەفکەندی، تێرۆری ناوبراو لە لایەن ئێرانەوە شەرمەزار دەکەین

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای وەبیرهێنانەوە و ئیدانەی تێرۆری شەهید دکتور شەرەفکەندی، یادی ئەو رێبەرە و کەسە ناودارەی کوردستان بەرز رادەگرین و تێرۆری ناوبراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەرمەزار دەکەین.
۱۷ سیپتامبری ۱۹۹۲ دکتر شەرەفکەندی بۆ دانیشتن و گفتوگۆ لە تەک کۆمەڵێک سازە و رێکخراوەی تر سەردانی بێرلین لە ئالمان دەکات و لەوێ دەکەوێتە بەر هێرشی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانی لەدەست دەدات.
لە کاتی دادگایی کردنی تاوانباران، کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین هەوڵی دا کە پێش بگرێ لە بەرێوە چوونی دادگا. لە کۆتایی دا حوکمی دادگاه میکۆنوس دراو کاظم دارابی و عباس رحیل بە زیندانی هەتا هەتایی مەحکووم کران، کۆمەاێک تاوانباری تریش سزای زیندانیان بەسەردا سەپا.

لە دادگادا سەرانی ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە هێشتا لەدەسەڵات دان بە بەرپرسانی سەرەکی ئەو تاوانە ناوبران و ئەو تێرۆرە وەک تاوان لەلایەن بەرپرسان و سەرانی ئێران، هاشمی رفسنجانی سەرۆککۆماری ئەو کاتی ایران، علی فلاحیان وەزیر ئیتلاعات، علی‌اکبر ولایتی وزیر ئەوکاتی دەرەوە و سید علی خامنه‌ای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبرا. کە دوایی لەلایەن ئەو تیمەی کە دەسبەسەر کرابوون، ئەنجام دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران، هەمیشە هەوڵی داوە بە تێرۆر، سەرکووت، کوشت و بر و هێرش کردنە سەر خەڵک پلانە دژە گەلیەکانی خۆیی بەرێوە ببات و گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرکووت بکات، هەر لەم پێناوەش بە دەیان کەسی خەباتگێر و شۆرشگێری کوردی داوەتە بەر تیرۆر.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، جارێکی تر تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی ئیدانە دەکات و داوا لە کوردستانیان دەکات بە بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو رێبەرەی کورد، هەوڵ و تێکۆشان بکەن کە ئامانج و هیواکانی ئەو رێبەرە و گیانبەختکراوانی رێگایی ئازادی کوردستان بەدی بێنن.
داوا لە تەواو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەکەین، بە گرتنە بەری پلان و بەرنامەی هاوبەش، روبەرووی پڵانە تێرۆریستی و دژەگەلیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان