ک.م.م.ک:
محەممەد پەیغامی، هاوڵاتی ٦٠ساڵ تەمەنی خەڵکی شنۆ کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی جەستەیی و گوشاری زۆر لەکاتی لێپرسینەوە تووشی جەڵدەی دڵ هاتووە و بۆ ناوەندی دەرمانی ورمێ ڕاگوازراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە نەشتەرگەری لەسەر کراوە و هەنووکەیش لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکان خەواندوویانە. ڕاگواستن، نەشتەرگەری و ڕەوتی دەرمانی محەممەد پەیغامی بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی و بەشێوەی تەواو نهێنی بووە و هەنووکەی هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی یاسایی، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و باروودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


