نادر قازی پور نوێنەری مەجلیس شورای ئیسڵامی هاووڵاتیانی ناڕازی و خۆپیشاندەرانی بە گێرەشێوێن و ئاژاواوەچی لەقاودا

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، نادر قازی پور نوێنەری پەڕلەمانی ئێران لە هەڵوێستێکدا بەرانبەر بە گیانبەخت کردنی ۲ کۆڵبەرەکەی بانە گوتی :

دەبێت لە هێزە سەربازی وئەمنییەتیەکان بە تایبەت پاسەوانانی سنوور دەسخۆشی و سپاسگوزاری بکرێت .

ناوبراو جەختی کردوە کە ، هەندێ کەس لە سنوورەکانی وڵاتەوە ترۆریستان دەهێننە ناو خۆ وە یان کەسانی گومان لێکراو لە وڵات دەردەکەن ، چەک و تەقەمەنی مەشروبات و شتومەکی نایاسایی دێنە ئێرانەوە ، هەر بەو هۆییەوە پاسەوانانی سنور دەبێت ئەو کەسانە بتۆپێنن و ئەم کردەوەی هێزەسەربازی و ئەمنییەتییانە بە تایبەت پاسەوانانی سنوور کە شەو وڕۆژ خەریکی خزمەتن دەبێت ڕێزییان لێ بگیردرێت.

قازی پور هەروەها داخوازێیکی ئاراستەی دادستانی سەربازی پارێزگای سنەکردوە و دەڵێت : بە جێگەی ئەوەی هێزی ئینتزامی لە مەڕ کوشتنی ۲ کۆڵبەرەکەی بانەوە سەرکۆنە وبانگهێشت بکات، پێوستە ڕێزییان لێبگردرێت و پاداشتیان بدرێتەوە .

قازی پور بە گێرەشێوین و ئاژاوەگێڕ ناوزەدکردنی خۆپیشاندەرانی بانەیی گوتویەتی ، نابێت ئیزن بدەین تاقمێک گوشار بێنن بۆ هێزەسەربازییەکان و بە داخستنی دوکان و بازاڕ شار بەرەو بشێوێنی ببەن .

“نادر قازی پور نوێنەری شاری ورمێیە لە مەجلیس شورای ئیسلامی” .

شایانی باسە ، ڕۆژی سێشەمە ۱ی خەرمانان۱۳۹٦ هاووڵاتییانی شاری بانە بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی۲ کۆڵبەر کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان حکومەتی ، ڕژانە سەر شەقامەکان و لە بەرانبەر فەرمانداری ئەوشارەدا کۆبونەوە .

ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینە بە دەستێوەردانی هێزە تایبەتەکان ئاراستەکەی گۆڕا بۆ توند و تیژی و چەند کەسێکی ئاگادار دەڵێن گاردی تایبەت بۆ بڵاوەپێکردنی جەماوەر لە گازی فرمێسک ڕێژ کەڵکیان وەرگرتوە و لە گەڵ خۆپیشاندەران تێکهەڵچوون ڕووییداوە .

لە دوای گردبونەوە ناڕەزایێەکەی شاری بانە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەریان هەڵدا و ناڕەزایەتی زۆرێک لە کەسایەتی ڕێکخراوە خۆجەییکانی ناوخۆی لەگەڵ خۆی هێنا .

بەڵام لە زۆربەی شارەکاندا ئیزن بە خەڵک نەدرا لە گردبونەوە ناڕەزاەتییەکاندا بەشدار ببن بە تێڕژانی گاردی ویژە و جل ڕەشەکان و ملیتاریزەکردنی شارەکان ڕێگرییان لە بەربڵاوبونەوەی ناڕەزاییەتیەکانیان کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان