برینداربوونی ۲ کاسبکار وکۆڵبەری کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕێکەوتی ۱۵ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بووە وهەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش بەهۆی تەقینەوەی مین پێیەکی لەدەستدا.

“شۆڕش قادرزادە” خەڵکی تازاوای “تیلەکۆ”ی سەربەشاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبۆ قووتی ژیان وکار ڕووی لەناوچە سنوورییەکان کردبوو،بەدەرلەوەی کەدەبێتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وسمتی بەگرانی بریندار بوو، پاشان دەکەوێتە بەر پەلامار ولێدانی ئەو هێزانە وپاش چەندد کاتژمێرێک لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەقز. جێگەی باسە ،بەپێی ڕای پزیشکەکان، ناوبراو یەکێک لە گورچیلەکانی بەهۆی لێدانی ئەو هێزانەوە لەدەست داوە وگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری “سنە” وپزیشکەکانیش ڕایان گەیاندووە کەئەگەری پسانی بڕبڕەی پشتی لەئارادایە. لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە باس لە برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بەناونیشانی”قەڵاڕەش”ی سەربە شاری سەردەشت دەکرێت کە دەکەوێتە سنووری “دۆڵەبی” وبەهۆی تەقینەوەی مین پێیەکی لەدەستداوە وبۆچارەسەری ڕەوانەی باشووری کوردستان کراوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.