دادستانی سەربازی پارێزگای سنە :٥ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ۲ کۆڵبەرەکەی بانە دەستبەسەر کراون

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، هەواڵنێری فەرمی قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندوە کە بکوژان و تۆمەتبارانی ۲ کۆڵبەرەکەی گوندی هەنگەژاڵی بانە قۆڵبەست کراون و لیپرسینەوە و بە دووادا چوون بۆ چونییەتی ڕووداوەکە و دەست نیشانکردنی تاوانباران دەکرێت .

ئەوەی جێگای سەرنجە ئاخۆ بۆچی هەر دەبێت بۆ بکوژانی قادر بەهرامی و حەیدەر فەرجی قەراری دادگایی و دەستبەسەری دەربچێت لە حاڵێکدا ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە ڕاپۆرتی کوژران و بریندار کردنی دەیان کۆڵبەرمان بڵاوکردۆتەوە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتیەکانی سەرسنور و ناوخۆی ڕۆژهەڵاتیش کوژراون و بریندار کراون و ماڵەکانیان تاڵان کراوە و ماشێنیان سوتاوە و ئەسپ و باربەریان کوژراوە .

بەو پێیە قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانیداوە کە بەپێی هەل و مەرج و گوشارە ناوخۆیی و جیهانییەکان ناوەندە ئەمنییەتی ئیلاعاەییەکانی ناوخۆی ئێران و وەزارەتی ئیتلاعات بڕیاردەدات و دادگاێیکی سەربەخۆ بوونی نییە.

لێدوان و کردەوەی قوەی قەزاییە ی ئێران پلانێکەن بۆ هێوەرکردنەو خۆڵ لە چاوکردنی خەڵک و جیهانی دەرەوە و سیاسی و ئەمنیەتی بوونی دەسگای قەزایی ئێران نیشان دەدات، چونکە تەقەکردن لە کۆڵبەران سیستماتیک و یاسایی کراوە و دەستور و فەرمانێکە بۆ پاسگا سنوریێەکان و تا ئیستەش سەرەڕای کوشتنی بەردەوامی کۆڵبەران و کاسبکاران تا ئیستا هیچ یەک لە هێزەکانی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی نەخراونەتە ژێ لێپرسینەوە لە مەڕ کوشتنی کۆڵبەران .

هەر بۆ نمونە ڕێژەی کوژراوان و بریندارانی ۲ مانگی ڕابردوو کۆڵبەران بە ناو وناونیشان و شوێنی ڕووداوەکەو و برواری ڕۆژی ڕووداوەکە دێنینەوە دێنینەوە کە نەبیستراوە لە هیچ دادگاێکدا بکوژان و تاوانباران تەنانەت لێپرسینەوەشیان لێکرابێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان