لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە شوێنی گشتیدا

 بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : ئەمڕۆ ۱٤ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی بەندکراوێکی کورد سزا دراو بە لە سێدارەدان ، لە مەیدانی ۲۲ڕێبەندان(بهمن) ی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوێنی گشتیدا هەڵواسرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ناوبراو هاوڕێ لە گەڵ براکەیدا لە سەرماوەز و بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۱ هەتاویدا ئۆتۆمبێلی دوو شۆفێر دەدزن و شۆفێرەکان دەکوژن . دەگوترێت؛ کە تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیە لە سەر ناوی بەشداری کردن لە تاواندا بە زیندانی هەتاهەتای سزا دراوە .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە دیاری کردنی شوێن و کاتی بەڕێوەچوونی سزا لە ئەستوی دادوەری مەلەفەکەیە و دادوەر بە ڕای خۆی شوێنی جێبەجێ کردنی سزا لە شوێنی ڕووداوەکە و یان نیزیک بەو جێگا دیاری دەکات و بە هەمان شێۆە بڕیار دەدات کە جێبەجێ کردنی سزا لە پێش چاووی ڕای گشتیدا بێت کە مەبەست لەم بڕیارە بە ڕای دادوەر و دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشگری کردن لە دووبارە بوونەوەی تاوان ناودەبرێت ؛ بەڵام ڕاستی ئەم جۆرە کردەوە و بڕیارە لە لایەن دەسەڵاتەوە جگە لە سازکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک نیە و دەیهەوێت کومەڵگا لەم ڕێگاوە تووشی ترس بکات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان