بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێکەوتی ۷ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۲کچی مێرمنداڵیی تەمەن ۱۵ساڵ لەشاری مەلەکشای پارێزگای ئیلام دەستیان دایە خۆکوژی.
لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کەئەم دوو کچە مێرمنداڵە لە دەسپێشخەرییەکی پێشتر داڕێژراودا لەناوبەری (پاریاب ـ گنبد)چوونەتە سەر چیا وخۆیان توڕهەڵداوە بۆخوارێ ودەرنجامی ئەم هەواڵە یەکیان بەخێرایی گیانی لەدەست داو وئەوی دی لەبەشی پێ(لگن)بەگرانی خەساری بینیوە وگوازراوەتەوە بۆنەخۆشخانە.
بەگوێرەی هەواڵەکان کەئەم دوو کچە هاوپۆلییە پاش سەرنەکەوتن لە وانەکەیان وبەدەست نەهێنانی خاڵی پێویست بۆ چوون وسەرکەوتن لەبواری وانەی(تجربی)بڕیاری خۆکوژیان داوە وئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا هۆکاری سەرەکی وچۆنییەتی ئەم دەسپێشخەرییە دەرنەکەوتووە.
جێگەی باسە کەئامار خۆکوژییەکان بەپێی ڕاپۆرتەکانی kmmk لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەسەرەتای ئەمساڵەوە تابەئێستە بریتییە لە۱۹ ژن و۲۱پیاو گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان