لەشاری بۆکان ژنێک خۆی کوشت

لەشاری بۆکان ژنێک خۆی کوشت

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ سێ شەممە ۷ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە گەڕەکی “تەلانی ۱”ی کولتەپەی شاری بۆکان، ژنێک بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دیتراوەتەوە.

ئەو ژنە نێوی “نیگار”ە و تەمەنی ۲۲ ساڵە. ناوبراو ماوەی ۵ ساڵە لەگەڵ کەسێک بەنێوی “فەرزاد ئەحمەدی” خەڵکی بەردە زەرد و دانیشتووی بۆکان، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

تەرمی ناوبراو بەیانی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شاری ورمێ کراوە و ئەو ئێوارەیەش تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و لە گۆڕستانی شاری بۆکان بەخاک ئەسپێردراوە.

پزیشکی دادوەری، ئەگەری هەڵواسینی لەلایەن کەسانێکی دیکەوە ڕەتکردووەتەوە و بە خۆکوژی ناساندووە. بەڵام بەپێی زانیارییەکان، بنەماڵەی ناوبراو لە دادگا داوای یاساییان لەسەر هاوژینەکەی تۆمار کردووە.

تا ئێستا لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ژنە زانیارییەک بەدەست نەخراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستــــــــان