بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، چوار کەس لە زیندانیانی باوەڕمەند و سیاسی کورد کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری شنۆ و ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، دۆسیێەی جیاوازیان لە لایەن سیستمی دادوەریەوە بۆ دەرچوە و بە ۱٨ساڵ زیندان سزا دراون و بەو سزاییەی کە دراون داواکای پێداچونەوەیان کردوە .
سەید شەهاب حوسەینی لە دانیشتووانی گوندی بیژەناوای شنۆییە و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبەکوردییەکانەوە بە ۳ساڵ زیندان سزادرابوو ، بەو سزایەی بۆی بڕاوەتەوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە .
ناوبراو لە ساڵی ۱۳۹٥وە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو و بۆ گرتوخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو . دواتر لە دوای ۲ مانگ و نیم لێپرسینەوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا دیسانەکە بۆ زیندانی شنۆ هەناردەکرابوو کە دواتر بەدانانی بارمتە ئازادکرا.
لە هەواڵێکیتردا ۳ هاوڵاتی لە شاری شنۆ بە ناوەکانی ڕەسووڵ شاییر و مەولوود شاییر و عەبدولواحد سەلامەت هەریەکەو بە سزای ٥ ساڵ زیندانەکەیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە . ئەو کەسانە کە لە سەرەتای بەفرانباری ۱۳۹٥ی هەتاوییەوە دەستبەسەر کرابوون بە تۆمەتی پرۆپاگەندا دژی نیزام و لە ڕێگەی چالاکی مەزهەوییەوە لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەر یەکەو بە ٥ ساڵ زیندان سزا درابوون .
ئەوکەسانە لە دوای خولی لێپرسینەوە هەناردەی زیندانی ورمێ کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان