هەواڵەکان

۵٤ڕۆژ بێ ئاگابوون لەچارەنووسی ڕامین حسێن پەنایی، گیان ئەم زیندانییە کوردە لەژێر مەترسیدایە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەتێپەڕینی ۵٤ ڕۆژ لەدەسبەسەری ئەم چالاکی سیاسی کوردە، هێشتایش لەچارەنووس وژیانی ئەم زیندانییە سیاسییە کورد”ڕامین حسێن پەنایی زانیارییەک لەبەردەست نیی، گیانی ئەم زیندانییە سیاسیە لەمەترسی جیددی دایە.

ڕامین حسێن پەنایی ڕۆژی هەینی دووی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ برایەک و ۲کەس لەهەڤاڵانی دیکەی کەوتنە نێو بۆسەی هێزەکانی سپای پاسدارڵنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،ڕامین لەکاتێکدا کەبریندار ببلەلایەن ئەم هێزانەوە دەسبەسەرکرا وبەهۆی گرانی برینەکەی گوازرایەوە بۆنەخۆشخانەیەک لەشاری “سنە” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام سەرەڕای قەدەغەبوونی پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆچارەسەری ناوبراو وگواستنەوەی بۆشوێنی لێپرسینەوەی سپای پاسداران خستنە بن ئەشکەنجەی ئەم زیندانییە لەلایەن لێپرسەرەکانەوە، ناوبراو لەهۆش چووە و چووتە حاڵەتی کۆماوە.
ڕامین بەهۆی تەقەی سپای پاسداران وبەرکەوتنی دوو فیشەک لەبەشی پێ وکەمەر وپشت بریندار کرابوو وپاش گواستنەوەی لەنەخۆشخانەوە بۆزیندانی سپای پاسداران، بەهۆی ئەشکەنجە وگوشار وهەروەها خوێن لەبەرچوونی زۆرەوە چبوویە کۆماوە وبۆماوەی چەندد ڕۆژگوازرابوویەوە بۆیەکێک لەنەخۆشخانەکانی دەرەوەی شاری “سنە”.

جێگەی باسە کەبەپێی بەنددەکانی پەیماننامە وکونوانسیۆنەکانی مافی مرۆڤی،پاراستنی گیانی برینداران وئەخسیربوانی شەڕ کەدەکەوێتە ئەستۆی لایەنەکانی بەشداربووی شەڕ کەبریندار یان یەخسیریان دەکەوێتە دەست.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،دامەزراوەگەلی مافی مرۆیی وتەواوی کۆمەڵەکانی مافی مرۆیی وتەواوی دامودەزگا وکەسانی چالاک لەچوارچێوەی بەرگری لەمافی مرۆڤ داوا دەکات،دەسپێشخەری پێویست لەهەمبەر پارێزگاری لەگیانی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد بەئەنجام بگەیەنن وئێران پێمل بکەن کەلەبەرانبەر دۆخی تەندرووستی ناوبراو وڵامدەر بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

خۆکۆژی ژنێکی گەنج لە مەریوان

دۆسیەی ئێحسان محەممەدی بۆ دادگای سزاکانی تایبەتی تاوانی مێرمنداڵان ڕەوانە کرا

دانیشتنی دادگەی تاوتوێ کردنی تاوانەکانی شارۆمەندێکی شاری سنە بە بێ ئامادە بوونی تاۆمەتبارەکە بەڕێوە چوو