هێزەکانی پاراستنی رۆژئاوا، ۳۰۰ هاوڵاتی دیکەیان لە ڕەقە ڕزگارکرد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تیمە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان ٣٠٠ هاوڵاتی دیکەیان لە چنگی گروپە تیرۆریستیەکانی داعش ڕزگارکرد، کە ١٠ منداڵی برینداریش لەناویاندان.
هەنگاوی ڕزگارکردنی ڕەقە لە ٧٣یەمین رۆژیدا لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەردەوامە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیمە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان، لە گەڕەکی نەزلەت شیحادەی باشوری ڕەقەدا ٣٠٠ هاوڵاتی دیکەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان لە ڕەقەوە، ١٠ منداڵی برینداریش لەناو ئەو هاوڵاتیانەدابوون کە پاش ڕزگارکردنیان لەلایەن شەڕڤانانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ ئەوەی چارەسەری پزشکیان بۆ بکرێت، ئەو هاوڵاتیانەی دیکەش گوازراونەتەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان لە شەڕ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان