کوژران وبریندار بوونی دوو کۆڵبەر لەسنووری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شەوی ڕابردوو۱۸ ی گەلاوێژ ،هێزە ئینتزامییەکان لەسنووری “دۆڵ مەیدان” هەڵکەوتە لەکوێستانی “کێلەشین”ی شنۆ تەقەیان لەگرووپێک کۆڵبەر کرد کەبەهۆی تەقەی ئەو هێزانەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بەناونیشانی “فەرجاد جەسیمی”کوڕی ساڵح بەکات گیانی لەدەستداوە.

ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی”سەیدان”ی سەڵماس کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەک لەسەری گیانی لەدەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە شەوی پێشووتر ولەهەمان شوێن کۆڵبەرێکی تر بەناونیشانی “تەوحید” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەوهێزانە بەگرانی بریندار بووە وهەنووکە لەنەخۆشخانەی شنۆ لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: