هەواڵەکان

تورکیا دیوارێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕاجۆ دروست دەکات

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوپای تورکیا دیوارێکی دیکە لە سەر سنوورە دەستکردنەکانی نێوان ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان دروست دەکات، ئەمجار لە گوندەکانی سەربە ڕاجۆی کانتۆنی عەفرین دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوار.
پاش دیوارێک کە پێشتر سوپای تورکیا لە سەر سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان دروستیکردبوو، دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوارێکی دیکە و ئامادەکارییەکانی لە گوندەکانی سورکێ و ئەدامی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفرین.
جێی ئاماژەیە حکومەتی تورکیا شەری هەمەلایەنەی دژی کوردستان دەست پێ کردوە و هەر جارە بە شێوازێک هەوڵی گەمارۆ خستنە سەر کوردستان دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

تورکیا هاتووچۆی نێوان چەندین گووندی سنووری مێردین و شەمزینانی لە باکووری کوردستان قەدەغەکرد

پێنەدانی مووچە وەپاشکەوتووی کرێکاران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

كوژران و دەستبەسەری دەیان كۆڵبەر لە لایەن ئەرتەشی توركیاوە