ڕەوانەکردنی مەلەفی چالاکی مەدەنی کورد بۆ دادگای پێداچوونەوە

ڕەوانەکردنی مەلەفی چالاکی مەدەنی کورد بۆ دادگای پێداچوونەوە
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، مەلەفی چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی مەریوان بۆ لقی چوار ی دادگای پێداچونەوە لە شاری سنە ڕەوانە کرا.
“سامان کریمی ” کوڕی عەباس لە دایکبوی ساڵی۱۳٦۹ هەتاوی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە پاش بەڕێوەچونی دادگای سەرتای بە پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و دژایەتی دەسەڵات و سازکردنی ئاڵۆزی لە بیروڕای کۆمەڵگادا تۆمەتبار کرابو بە ٥ ساڵ زیندانی هەڵواسراو لە لایەن لقی ۱۰۱ دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان سزا درابو و پاشان مەلەفی ناوبراو ڕەوانەی لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا ( سزای سەرەتای ناوبراو لە بەفرانباری ساڵی ۱۳۸٥ هەتاوی بڕیاری لە سەر درابو).
جێگای وەبیر هێنانەوەیە سامان کەریمی لە ساڵی ۱۳۸۸هەتاوی لە چالاکی کۆبوونەوەی زانکۆی پەیام نوری مەریوان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر و پاشماوەیەک بە بارمتەی ۱۰۰ ملوین تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان