بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دروستکردنى به‌نداوى داریان له‌سه‌ر ئاوى ڕووبارى سیروان لە رۆژهەڵاتی کردستان، له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه زیانێکى زۆرى به‌ناوچه‌ى هه‌ورامان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گه‌یاندووه و ئەندازیارێک دەڵێت:” زیاتر له چل شوێنەواریى مێژوویى ناوچه‌کە کەوتوونەتە ژێر ئاو و بەتەواویی لەناوچوون”.
ماوه‌ى نزیکه‌ى پێنج ساڵ ده‌بێت حکومەتی ئێران به‌بیانووى گلدانه‌وه‌ى ئاو به‌نداوێکى له‌سه‌ر ئاوى ڕووبارى سیروان دروست کردووه، کە جگە لە زیان گەنیاندنی گەورە بە باشوری کوردستان، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى بڕی ئاوه‌که‌ش زیاندی بە چه‌ند گوندێکى ناوچه‌ى هه‌ورامانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان گەیاندووە.
ناوەندی هەواڵی رۆژنیوز لە ڕاپۆرتێک دا را و نەزەری هاووڵاتیان دەپرسێت و هاووڵاتیان بەم شێوەیە وەڵام دەدنەوە:
به‌هۆى دروستکردنى به‌نداوى داریان به‌درێژایى چه‌ندین کیلۆمه‌تر باخ و زه‌وى کشتوکاڵى و خانووى هاوڵاتیان و چه‌ندین پردى مێژوویى لە هەورامان کەوتنە ژێر ئاو بەتایبەت له گوندى سلێن، کە نیوه‌ى خانووه‌کانى ئه‌و گونده نوقمى ئاوه‌که بوون، کە ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکى مێژوویى و ژینگه‌ییه”.
“لە سەرەتای دروستکردنی بەنداوەکەوە چەندین جار هه‌وڵماندا، که ڕێگریى له ته‌واوکردندى به‌نداوه‌که بکەین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى سوربوونى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران خاوەن شوێنەکان ناچارکران، که قه‌ره‌بوو وه‌رگرن، نەیانده‌هێشت له‌به‌ر چه‌ند دۆنمێک باخ و زه‌وى پڕۆژه‌یه‌کى له‌و جۆره‌یان که چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلارى تێچووه بیوه‌ستێنن و هه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌ى قه‌بوڵ نه‌کردایه ڕه‌وانه‌ى دادگاى ده‌کرد”.
هەروەها، د. موختار هاشمى، ئەندازیار و سه‌رپه‌رشتیارى گروپى ڕزگارکردنى کانى بڵ له سنه، به ڕۆژنیوزى وت:”له ساڵى ٢٠١٦ کۆنفرانسێکى زانستىی له‌سه‌ر ئاکامه‌کانى دروستکردنى به‌نداوى داریان به‌ڕێوه‌چوو، لە ده‌رئه‌نجامى کۆنفرانسه‌کەدا ئه‌وه خرایه ڕوو، که به‌هۆى دروستکردنى بەنداوەکەوە ٤٢ شوێنەواری مێژوویى وه‌کو ئه‌شکه‌وت و پرد و گۆڕستان و نه‌خشى سه‌ر به‌رده‌کان و قه‌ڵا و ڕێگه‌ى کوێستانى که‌وتوونه‌ته ژێر ئاو و به‌ته‌واوه‌تى له‌ناو چوون، که مێژووى هه‌ندێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٧٠ هه‌زار ساڵ پێش زاین و هه‌ندێکى تریان بۆ پێنج سه‌ده پێش زایین”.
پرۆژەی بەنداوی داریان لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لەسەر ڕووباری سیروان و لە نزیکی گوندەکانی وڕا و داریان و هه‌جیج لە ھەوراماندا دەستی پێکردووە، ئەم بەنداوە لە شارى پاوە لە پارێزگای کرماشاندایە و بەنداوێکی خاکییە و بەرزایییەکەی ١٥٥ مەتر دەبێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان