بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ڕێکەوتی ۵ی گەلاوێژی۱۳۹۶ی هەتاوی لەشاری جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان جموجۆڵێکی ناڕازیانە لەلایەن دانیشتوانی ئەم شارەوە بەهۆی تێکدانی تەپۆڵکەی الڵە واکبر کەلەتەنیشت شارەوەیە هاتەئاراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،خەڵکی ناڕازی جوانڕۆ خوازیاری ڕاوەستانی پڕۆژەکە ومۆڵەتی سازکردنی “پارکی جەنگەڵی” هەڵکەوتوولەتەپکەی الڵە واکبر بوون،ئەوان بەهەڵگرتنی پلاکاردگەلێک بەناوەڕۆکی سەرچاوە سرووشتییەکان ودارستانەکان بەمەبەستی تێگەیاندنی بەرپرس وکارگێڕانی حکوومی کەپێویستە شێلگرانە لەگەڵ ئەوانەی دەپەرژێنە سەر دارستانەکان لەژێرناونیشانی ساز کردنی هوتێل وڕاکێشانی گەشتیار و “حوزەی علمییە”ڕووبەڕوو ببنەوە وداوایان لەبەرپرسانی دام ودەزگا حکوومییەکان کۆماری ئیسلامی کرد ئەو پڕۆژانە ڕابگرن.
جێگەی باسە کەئەم زەوییە بەپانتایی٤٤هێکتار ولەتەنیشتی شاری جوانڕۆیە وسەربە سەرچاوە سرووشتییەکانەو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەسەر ژینگە وئیکۆ سیستەمی ناوچەکە،وهەروەها تەپۆڵکەی الڵە واکبر لەئاسەوارە مێژووییەکانی ئەم شارەیە ولەلایەن کەسانێکی تایبەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە ودەخوازن بۆ شوێنی گەشتیاری کەڵک وقازانجی لێ وەربگرن،بەڵام ئەم هەوڵە لەلای شارۆمەندانی شاری جوانڕۆوە جێی پەسندکردن نییە وهەربۆیە جمووجۆڵی ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدەسبەسەرگرتن وخۆسەپاندن لەسەر ئاسەوارە مێژووییەکان بووە بەهۆی لێک دابڕانی پێوەندی هەست ودەرک پێکردنی خەڵک لەگەڵ شوناسی کەلتووری خۆیان ولەناو بردنی سەربوردەی مێژوویی وگشتی گەلی کورد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان