بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئەمڕۆ ٤ ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی سزای سێدارەی ۳ زیندانی لە زیندانەکانی ورمێ و مهاباد جێبەجێ کرا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە دوێنێ ٤ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە ناوەکانی ( خالید ئەمینی ، فتاح ئەمینی ) کە برای یەکتر و خەڵکی مهاباد بوون و ” داوود ماڵدار ” و فەرهاد موسازادە ” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکە کەسی کران و ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرە بەیانی ئەمڕۆ داوود ماڵدار و فەرهاد موسازادە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە و فتاح ئەمینی بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە بەندیخانەی مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دران و خالید ئەمینی لە کاتێکدا بۆ جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ بەندیخانەی مهاباد ڕەوانە کرابوو دیسان گڕانیانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ و سزاکەی جێبەجێ نەکرا.
جێگای ئاماژەیە کە مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە حاڵی لێکۆڵینەوەیە لە مەڕ هەمووار کردنی یاسای کەم کردنەوەی سزای سێدارەی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکاندا و نوێنەرانی مەجلیس پێشتر لە دەزگای قەزایی داوایان کردبوو کە تا کۆتای هاتن بە لێکڵینەوەی مەجلیس دەست لە جێبەجێ کردنی سزای سێدرەی ٥۰۰۰ بەندکراوی مادە سڕکەرەکان هەڵگرێت مخابن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ هیچ بایخێک بۆ داخوازی نوێنەرانی مەجلس سزای سێدارەی بەندکراونی مادە هۆشبەرەکان جێبەجێ دەکات بە چەشنێک کە ئامارگەلی نافەرمی پیشان دەدات کە لە ساڵی ۱۳۹٥ هەتاوی پتر لە ۳۰۰ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون کە ۸ کەسیان لە کاتی دەستبەسەریدا تەمەنیان ژێر ۱۸ ساڵ بوە و ٥ کەسیان لە شوێنی گشتیدا سزاکەیان جێبەجێ کراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان