بڕینەوەی حوکمی زیندان،فەلاقە(قامچی لێدان) وغەرامە بۆ ڕاوچییەکی ماسی لە”لۆڕستان”

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ ۳۱ی پووشپەڕی ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوی،ڕاوچییەکی ماسی خەڵکی”دلفان” لەپارێزگای لۆڕستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کەناونیشانی نادیارە بەتۆمەتی ڕاوە ماسی بێ مۆڵەت ساڵێک زیندانی و۷٤زەبری قامچی ویەک ملوێن غەرامەی بۆدیاری کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە وبەکوتەیکارگێڕی گشتی پاراستنی ژینگەی لۆڕستان، دۆسیەی ئەم ڕاوچییە لەلایەن ئیدارەی ژینگە پارێزییەوە نێردراوە بۆدادگای شاری دلفان وپاش بەدواداچوونی نوێنەری یاسایی ئەم ئیدارەیە بووە بەهۆی مەحکووم کردنی ناوبراو.
جێگەی باسە کەخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کار بۆدابین کردنی پێویستییەکانی ژیانی خۆیان،ڕوویان لەهەرچەشنە کاروپیشەیەک کردووە وسەرچاوەی داهاتی هاوڵاتیان لەڕێگەی ڕاوی ماسی،دەسفرۆشی،کۆڵبەری و…،دابین دەکرێ،وئەمە لەکاتێکدایە لەبەشێوازی جۆراوجۆر دەکەونە ژێر گوشاری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی وتەنانەت لەمەڕ باسی کۆڵبەران وکوشتنی هەر ڕۆژەیان ودەسبەسەرداگرتنی کەلووپەلەکانیان وکوشتنی ئاژەڵە بارهەڵگرەکانیان ،یان،لەسەر بابەتی باسکراوەوە زیندانی ولێدان وغەرامە دەکرێن ،کەبەپێی گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان حوکمگەلی دژە مرۆڤایەتی قامچی لێدان وئێعدام ،یاساغ ڕاگەیەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان