درێژەی سووتانی دارستان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وێرانی ژینگە کوردستان پەرەدەسێنێت

 بە پێی ڕاپۆرتگەلی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە پڕۆسەی ئاگر تێبەردانی ۲ شوێنی جیاوازدا لە کاتژمێر ۱۰ شەو هەکتار و نیوێک لە دارستانەکانی سەر بە شاری ” سەرمەست ” و ناوچەی “ملەنی” گوندەکانی حەیدەریە سەر بە شاری گێڵان‌غەرب لە ڕۆژەهڵاتی کوردستان لە ئاگردا سووتان.
دوێنێ پاش نیوەڕۆ نیو هەکتار لە دارستانەکانی “ملەنی”سەر بە شاری گێڵان‌غەرب لە ئاگردا سووتا کە بە هەوڵ و تێکۆشانیخەڵکی دەڤەرکە بە خێرایی ئاگرکە کۆنتڕۆڵ کرا و ژێنگە پارێزان پاش ۲ کاتژمێر هەوڵ و تێکۆشان توانیان ئاگرکە بکوژێننەوە.
لە درێژەی ئاگرکەوتنەوکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە گوتەی بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتیەکانی شاری پاوە ؛ کاتژمێر ۹:۳۰ سەر لە بەیانی ۳۱ی پووشپەڕی ۱۳۹٦ نیزیکی سێ هەکتار لە دارستانەکانی ” لاران ” سەر بە باینگان ئاگری لێکەوتوەتەوە کە بە هاوکاری خەڵکی دەڤەرەکە و ژینگەپارێزان ئەو ئاگرە کوژێنراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنانەوە نیزیکی ۳ هەکتار لە لەوەڕگەکانی ” پاوە” ، نیزیکی هەکتارونیوێک لەلەوەڕگە و دارستانەکانی سەر بە ” سەرمەست” و ناوچەی ” ملەنی” لە دەڤەری گوندەکانی گیلان‌غەرب و ۱۰۰۰ هەکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی دەڤەری “کۆساڵان” سەر بە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتێنراون. ساڵی ڕابردوو لە ۲۸ جار ئاگرکەوتنەوەدا ٥۰۰ هەکتار لەوەڕگە و دارستانی گێڵان‌غەرب لە ناو چووە و بە گوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان پتر لە ۳۰ ملیارد ڕیاڵ زەرەر و زیان بە گەل و ژینگەی کوردستان گەیشتوە.
کۆمەڵەی مافی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: