ئاگرکەوتنەوەی “پاتاق لەسەرپێڵ زەهاو ” لەتەشەنە سەندن دایە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئاگرکەوتنەوەی پاتاق لەسەرپێڵ زەهاو هێشتا هەر بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بەپێی دواین هەواڵ کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی زاگرۆس بڵاو کراوەتەوە، ئەم ئاگرکەوتنەوە بەردەوامە وخوازیاری هەوڵ ودەسپێشخەری خێرا بۆ کوژاندنەوەین.
ئەم ئاگرکەوتنەوە لە۳۰هێکتار لە لەوەڕگەکانی شاری سەرپێڵ زەهاو لە گەورەدێی بشێوە وپاتاقی بەشی ناوەندی سەرپێڵ زەهاو دەستی هەڵگرساوە و لەوەڕگە و دارستانەی دار بەڕووی کردۆتە ئامانج.
ئەم ئاگرە بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە ودار بەڕووەکانی شاری سەرپێڵ زەهاو لە دەورووبەری گوندەکانی کۆسەکان،گاوچالی وفولادی گەورەدێی بشێوە وپاتاقی گرتۆتەوە.هێزەکانی پاراستنی ژینگە،بەڕێوەبەرایەتی جیهادی کشتووکاڵی وهێزەکانی سەرچاوەی سرووشتی چالاک لەم ناوچەیە توانای کوژاندنەوەی ئەم ئاگر کەوتنەوەیان نەبووە.

گەرمی هەوا وهاتنی بای گەرم و…پەرە دەدات بەو ئاگرکەوتنەوانەی وابەئەنقەست ولەشوێنی دەستنیشان کراوی دەکرێنەوە ودەبێتە هۆی کاول وچۆڵ وبەبیابوون بوونی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: