تورکیا هاتووچۆی نێوان چەندین گووندی سنووری مێردین و شەمزینانی لە باکووری کوردستان قەدەغەکرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە گوندەکانی ئەحمەدلی، ئایتەپە و یایدەرە، کە دەکەوێتە سنوری مێردینەوە و چەند گوندێکی دیکەی سنووری شەمزینانی سەربە جولەمێرگ، هاتووچۆی هاوڵاتیان قەدەغەکراوە. سوپای تورکیا هۆکارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن لەو سنوورانە.
هەروەها لە گوندەکانی سنووری شەمزینانی سەربە جولەمێرگ بەهەمان هۆکار قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکە دەستیپێکردووە.

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لەو سنوورانە لە کاتێکدایە کە لەم مانگەدا سوپای تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامداوە و توشی شکستێکی گەورە هاتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان